له ساڵه‌كانی 1980 وه هه‌تاكو نه‌مانی ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی سه‌ددام
له‌ڕێ كه‌وتی 8-4-2003 ڕژێم هه‌ر له كوشتن و بێ سه‌رو شوێن كردن و ئازاردانی
میلله‌تی عێراق وه به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد بوو. ئه‌نفاڵ یه‌كێكه له تاوانه
دڕنده‌كانی سه‌ددام، كه‌زیاتر له 183،000 كوردی له‌منداڵ و پیرو ژن و پیاو و
گه‌نج بێ سه‌رو شوێن كرد.كه ئێستاش پاش نه‌مانی ڕژێم كه‌س نازانی چاره‌ی
ئه‌و كه‌سانه چی به‌سه‌رهات.
تاكهتاوانی ئه‌وان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو كوردبوون و داوای مافی ڕه‌وای
خۆیان ده‌كرد.
له‌هه‌مان كاتدا زیاتر له 4000 گوند و شارۆچكه‌ی كاول كرد‌و و خه‌ڵكه‌كه‌ی
برد بۆ ئۆردگا زۆره‌ملێیه‌كان.ئه‌وه
بوو تاکو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 کوردستان ، بهخاکو میلله‌ته‌وه ئازاد
کراو بو به‌سه‌ره تاییهک بۆ میلله‌تی کورد به ئاشنابوونی هه‌وایه‌کی ئازاد‌و
سه‌ربه‌ست.